ریژه‌ن ده‌رباره‌ی میوزیك كتیبیك چاپده‌كات

لیكۆلینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانییه‌ ده‌رباره‌ی ئامیری میوزیكی ته‌مبوور له‌ كوردستان

میوزیكژه‌نی كورد ( ریژه‌ن حه‌سه‌ن ) نویترین كتیبی خۆی ده‌رباره‌ی میوزیك به‌ گشتی و ئامیری ته‌مبوور به‌ تایبه‌ت له‌ ژیر ناوی ( ته‌مبوور له‌ میوزیكی كوردیدا ) چایكردوو، بریاریشه‌ به‌م نزیكانه‌ بلاویبكاته‌وه‌ .

ئه‌م كتیبه‌ یه‌كیكه‌ له‌ نویترین به‌رهه‌می ( ریژه‌ن حه‌سه‌ن ) ، ته‌مبوور له‌ میوزیكی كوردیدا لیكۆلینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانییه‌ ده‌رباره‌ی ئامیری میوزیكی ته‌مبوور له‌ كوردستان ، له‌ ئیستادا سه‌رجه‌م كاری چاپی ئه‌م كتیبه‌ ته‌واو بووه‌ و بریاره‌ به‌م نزیكانه‌ له‌ ریوره‌سمیكدا بلاوبكریته‌وه‌ .

نووسه‌ری ئه‌م كتیبه‌ ئاشكرایده‌كات ، كه‌می سه‌رچاوه‌ بۆ مێژووی موزیك به‌ گشتی و ئامێره‌ موزیكییه‌كان به‌ تایبه‌ت وای لیكردووه‌ ئه‌م كتیبه‌ به‌ چاپبگه‌یه‌نیت ، هیواشی خواست كتیبه‌كه‌ی ببیته‌ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ناساندنی ته‌مبوور و ئاشنابوون له‌گه‌ڵ مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی .