نیكى هه‌یلى: ئێران هه‌ست به‌ ئازار ده‌كات و ئێمه‌ش به‌ سزاكانمان ده‌یانخكێنین

رێگه‌ ناده‌ین ئه‌و ڕووداوانه‌ دووباره‌ ببنه‌وه‌

نیكى هه‌یلى نوێنه‌رى هه‌میشه‌یى ئه‌مریكا له‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وله‌تى، ئه‌مرۆ پینج شه‌ممه‌ 13ى ئه‌یلولى 2018، رایگه‌یاند ئێران هه‌ست به‌ ئازار ده‌كات له‌و سزایانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك تره‌مپه‌وه‌ تازه‌ كرایه‌وه‌ له‌ مانگى ئابى رابردوو.

نیكى هه‌یلى نوێنه‌رى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وله‌تى بۆ فۆكس نیوزى ئه‌مریكى له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ بریت بایه‌ر وتى " ئه‌وان هه‌ست به‌ بێ هێزى ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش ئه‌وان ده‌خنكێنین به‌ره‌ و ئه‌و خاڵه‌ى كه‌ ئه‌وان پێویسته‌ مووشه‌كى بالیستى چاره‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌روه‌ها پێویسته‌ ئه‌وان خۆیندنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ریان هه‌بێت بۆ پشتگیریان له‌سه‌ر تێرۆر".

نیكى هه‌یلى گوتیشى داواده‌كه‌ین پێداگری سه‌رۆكى ئه‌مریكا دۆنالد تره‌مپ تاقی نه‌كرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ى قسه‌كانى بۆ فوكس نیوزى ئه‌مریكى گوتى: " ئامۆژگارى ڕوس و ئێران و سووریامان به‌ ڕوونى كردووه‌، پێش به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایى باش بیربكه‌نه‌وه‌ و هۆشداریمان پێداون و ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، كه‌ پێشتر دووجار چه‌كى كیمیایى به‌كارهێنراوه‌ له‌ سووریا و هه‌ر دووجاره‌كه‌ش وڵامدانه‌وه‌مان هه‌بووه‌ و تره‌مپ رێككارى پێویستى گرتووه‌ته‌ به‌ر هه‌ر بۆیه‌ پێویست ناكات جارێكى دیكه‌ ئارامگرى تره‌مپ تاقی بكرێته‌وه‌، چونكه‌ ڕه‌وشه‌كه‌ له‌ دژیان كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌".

هه‌یلى گوتیشی " له‌ ئێستادا ده‌نگۆمان له‌ باره‌ى چه‌كى كیمیایى له‌ ئیدلب بیستووه‌، ئه‌وه‌شمان بیستووه‌ گوایه‌ كڵاو سپییه‌كان له‌ پشت ئه‌و ڕووداوانه‌ن، ئه‌ندامانى هه‌میشه‌یى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى هۆشداریان داوه‌ له‌ باره‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایى له‌ ئیدلب و رێگه‌ش ناده‌ین ئه‌و ڕووداوانه‌ دووباره‌ ببنه‌وه‌".

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز