حه‌دیسی: به‌مزووانه‌ حكومه‌ت چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دروست ده‌كات

به‌چه‌ند شێوه‌یه‌و میكانیزمێك رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵكاران ده‌بنه‌وه‌

وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، جه‌ختده‌كاته‌وه‌، به‌مزووانه‌ حكومه‌ت چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دروست ده‌كات و به‌چه‌ند شێوه‌یه‌و میكانیزمێك روبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵكار ده‌بنه‌وه‌.

سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندوه‌:" حكومه‌ت چه‌ند بڕیارێكی گرنگ بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ته‌واوی ئاسته‌ جیاوازه‌كان ده‌رده‌كات".

وتیشی:" ئه‌و بڕیارانه‌ له‌ڕێگه‌ی خودی سه‌رۆك وه‌زیران به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ چاودێری ده‌كرێت، و هاوكات لیژنه‌ی چاودێری دارایی و نه‌زاهه‌و ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چاودێری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌كرێت".