Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:37

به‌هۆی ئه‌م یارییه‌وه‌ 200 که‌س ته‌ڵاق دراون

رێژه‌ی ته‌ڵاق به‌هۆی یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه‌ به‌رزبۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

راپۆرته‌ رۆژنامه‌نییه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ به‌هۆی یارییه‌ ئه‌لیكرتۆنییه‌كانه‌وه‌ ( ( game رێژه‌ی ته‌ڵاق له‌ بریتانیا به‌رزبۆته‌وه‌.

ماڵپه‌ری تیك سپۆت- ی تایبه‌ت به‌ یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان رایگه‌یاندووه‌ ،به‌پێی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ توێژینه‌وه‌و ئامار ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ یاری  (Fortnite) بۆته‌ هۆی تێك چوونی په‌یوه‌ندی نێوان تاكه‌كان و به‌ته‌نها له‌ بریتانیاش 200 حاڵه‌تی ته‌ڵاقی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌مه‌ خراوه‌ته‌ روو كه‌ له‌ ساڵی 2018 له‌ كۆی 4665 داواكاری جیابوونه‌وه‌،200 داواكاری به‌هۆی یاری فۆرتنایت بووه‌.

شایانی باسه‌ له‌ یاری فۆرتنایت 125 ملیۆن كه‌س وه‌ك یاریزانی یارییه‌كه‌ خۆی تۆمار كردووه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.