پێشبینی ده‌كرێت باران بارین له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست پێبكاته‌وه‌

عێراق و توركیاو باكووری سعودیه‌ بگرێته‌وه‌

پێشبینی ده‌كرێت له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆڵێكی باران بارین ناوچه‌ جیاجیاكانی عێراق و توركیاو سعودیه‌ بگرێته‌وه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی وه‌ته‌ن نیوز ، سادق عه‌تییه‌، پێشبینیكه‌ری كه‌شناسی رایگه‌یاندووه‌: له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی عێراق باران بارین ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌، كه‌ شه‌پۆڵه‌كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ عێراق و توركیاو باكووری سعودیه‌ بگرێته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار