ده‌توانی به‌م پاسپۆڕته‌ سه‌ردانی 190 وڵات بكه‌یت

به‌بێ ڤیزه‌ی پێشوه‌خت

پاسپۆرتی ژاپۆن پله‌ی باشترین پاسپۆرت به‌ده‌ستدێنێت له‌ ریزبه‌ندی پاسپۆرته‌كانی جیهاندا، به‌گوێره‌ی پێنوینی "هینلی ئه‌ند پارتنه‌رز پاسپۆرت ئیندێكس" بۆ ساڵی 2018، پاسپۆرتی ژاپۆن له‌ ریزبه‌ندی باشترین و به‌هێزترین پاسپۆرته‌كانی جیهانه‌ و 4 وڵاتی عه‌ره‌بی له‌ ریزبه‌ندی خواره‌وه‌ی لیسته‌كه‌ن.

پێگه‌ی دامه‌زراوه‌ی "هینلی پاسپۆرت" رایگه‌یاند، پاسپۆرتی ژاپۆن رێگه‌ به‌ هه‌ڵگرانی ده‌دات، سه‌ردانی 190 وڵات بكه‌ن، به‌مه‌ش پێش هاوتا سه‌نگاپوورییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت كه‌ هه‌ڵگرانی مافی سه‌ردانیكردنی 189 وڵاتیان هه‌یه‌ به‌بێ ڤیزه‌ی پێشوه‌خت.

پاسپۆرتی ژاپۆن، پێش پاسپۆرتی سه‌نگاپووره‌ كه‌وت دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش له‌م مانگه‌دا وڵاتی میانمار رێگه‌ی به‌ هاووڵاتیانی ژاپۆن دا، به‌بێ ڤیزه‌ سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن.

پاسپۆرتی هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و كۆریای باشووریش به‌ هاوبه‌شی پله‌ی سێیه‌میان به‌ده‌ست هێنا، كه‌ هه‌ڵگرانی ئه‌و پاسپۆرتانه‌ ده‌توانن بێ ڤیزه‌ی پێشوه‌خت سه‌ردانی 161 وڵات بكه‌ن.

ئه‌مه‌و چوار وڵاتی عه‌ره‌بی له‌ ریزبه‌ندی خواره‌وه‌ی لیسته‌كه‌ بوون، یه‌مه‌ن له‌ پله‌ی 103، سۆماڵ و سووریا له‌ پله‌ی 105، عێراقیش له‌ پله‌ی 106 و كۆتایی له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan CT