ئه‌مریكا دیارییه‌كی پێشبینی نه‌كراو پێشكه‌شی ئێران ده‌كات

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فارسی ئێران

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دیارییه‌كی پێشبینی نه‌كراو پێشكه‌شی كۆماری ئیسلامی ده‌كات.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فارسی ئێران، گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا گه‌مارۆ ناخاته‌ سه‌ر گێڵگه‌ی غازی بریتانیا كه‌ نیوه‌ی خاوه‌ندارییه‌تییه‌كه‌ی بۆ ئێران ده‌گه‌رێته‌وه‌.

ئاژانسه‌كه‌ ده‌شڵێت: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رێگای داوه‌ هه‌ردوو كۆمپانیای بی پی و سیرێكا ئینه‌رجی بریتانی كار له‌ كێڵگه‌ی غازی ده‌ریای باكوور بكه‌ن، كه‌ نیوه‌ی خاوه‌نداریه‌تییه‌كه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گه‌رێته‌وه‌ .

چاودێرانیش پێیان وایه‌ ئه‌مه‌ دارییه‌كی پێشبینی نه‌كراوی ئه‌مریكایه‌ بۆ ئیَران .

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ئه‌سرار میدیا