مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن له‌ هاووڵاتیان ده‌سه‌ندرێته‌وه‌

به‌ شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌ ده‌سووڕێنه‌وه‌

په‌رله‌مانتارێك داوای سه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن له‌ هاووڵاتیان ده‌كات، كه‌ بۆته‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئارامی و ئاسایشی شاره‌كه‌.

به‌در زبادی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، له‌سه‌ر پشكی پارێزگای به‌سره‌ ، ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ ،داوای له‌ قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق كردووه‌، مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن له‌ هاووڵاتیان بسه‌ندرێته‌وه‌ ،كه‌ بۆته‌ مایه‌ی تێكدانی ئاسایش و ئارامی پارێزگای به‌سره‌.

ده‌شڵێت: پێویسته‌ چه‌ك ته‌نها له‌ ده‌ستی پیاوانی ده‌وڵه‌ت بێت،چونكه‌ له‌ ئێستادا به‌ هه‌زاران هاووڵاتی شاره‌كه‌ ،چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و به‌ شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌ ده‌سووڕێنه‌وه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار