سبه‌ى ناوی وەرگیراوانی زانکۆ و پەیمانگاکان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێـت

له‌مالپه‌رى زانكۆ لاین

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 11 ى 10 ى 2018 ، له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكاندا  د. خه‌تاب شێخانى  سەرۆکی لیژنەی وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندی باڵا 
 و توێژینه‌وه‌ى زانستى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند ، سبەی  هه‌ینى 12 ى 10 ى 2018 کاتژمێر ١٠ قوتابیان لە ماڵپەڕی زانکۆ لاین دەتوانن شوێنی وەرگرتنیان بزانن.

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند ڕایگەیاند 60.30 کەمترین کۆنمرەیە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیرابێت و بۆ  ئه‌مساڵى خوێندنیش 28609 قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون


شوان عه‌زیز