له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌كه‌ركوك پێنج كه‌س بوونه‌ قوربانی

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 11-10-2018 بۆمبێكی چێنراو له‌ ناوه‌راستی شاری كه‌ركوك ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیشیكرده‌وه‌ بۆمبه‌ چێنراوه‌كه‌ له‌ناوچه‌ی رێگای به‌غدا له‌ ناوه‌راستی شاری كه‌ركوك له‌ نزیك كۆمه‌ڵگای تایه‌ فرۆشان ته‌قیوه‌ته‌وه‌و كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ستداوه‌و چواری دیكه‌ش برینداربوون.

ئاماده‌كردنی / رزگار