چه‌كدارێكی داعش به‌نیازبوو خۆی له‌ نێو خانه‌قین بته‌قێنێته‌وه‌

راهێنانی له‌سه‌ر كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ خۆكوژییه‌كان كردووه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی ئه‌و تیرۆریسته‌ی راگه‌یاند كه‌ به‌ نیاز بوو له‌ نێو شارۆچكه‌ی خانه‌قین خۆی بته‌قێنێته‌وه‌.

لیوا سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه‌: تیمه‌كانی هه‌واڵگرنی و دژه‌ تیرۆر له‌ دیاله‌ ،توانیان ئه‌و تیرۆریسته‌ له‌ده‌وروبه‌ی شاره‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ به‌نیازبوو له‌ نێو خانه‌قین خۆی بته‌قێنێته‌وه‌.

لیوا سه‌عد مه‌عن ده‌شڵێت: تیرۆریسته‌كه‌ سه‌ر به‌ رێكخراوی داعشه‌و راهێنانی له‌سه‌ر كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ خۆكوژییه‌كان كردووه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار