خێراترین شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ نێوان مه‌ككه‌ و مه‌دینه‌ که‌وته‌ کار

بۆ زیاتر خزمه‌تکردنی حاجیانه

بۆ زیاتر خزمه‌تکردنی حاجیان هێلی حه‌ره‌مه‌ینی خێرای شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ نێوان مه‌کكه‌ و مه‌دینه‌ کرایه‌وه‌ .

ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ له‌ دوو كاتژمێردا 450 km ده‌بڕێت و رێگای نێوان هه‌ردوو شاره‌كه‌ ده‌کاته‌  دوو كاتژمێر و رۆژانه‌ 8 جار هاتوچۆ ده‌کات بۆ هه‌ر جارێکیش 417 سه‌رنشین  هه‌ڵده‌گرێت .

به‌ پێی پێگه‌ی (واس)ـی روسی ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌یه‌ له‌ سعودیه‌ و تێَچووه‌كه‌ی 7 ملیار یۆرۆیه‌ .

ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ ده‌توانێت خێراکه‌ی بگه‌یه‌نێته‌ 300 km له‌ هه‌ر كاتژمێرێكدا .

له‌ دوای نه‌وت حه‌ج پڕ داهاترین بازرگانییه‌ له‌ سعودیه‌ .