Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:51

مامۆستایان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەچوونە ناو هۆڵەکانی خوێندن

دژ بە گرانیی و بارگرانی ژیانیان مانیانگرتووە
کوردستان TV
#11
100%

لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە مامۆستایان مانیان گرتووە و نەچوونەتە پۆلەکانی وانەگوتنەوە.

دژی كەمی موچەكانیان و دەستبەسەركردنی مامۆستایان لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە و هەروەها بەرزبوونەوەی رێژەی ئەو پارەیەی كە ساڵانە لە خوێندكار وەردەگیرێت، مامۆستایانی بەشێك لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران مانیانگرت.

هاوكات لە شارەكانی تاران و ئەسفەهان و كەرەج و شیراز و چەند شارێكی دیكەی ئێران بەشیك لە مامۆستایان بەوهۆیەوە مانگرتنیان راگەیاندووە و دەرگای هۆڵەكانی خوێندنیان نەكردووەتەوە.

مامۆستایان بە بەرزكردنەوەی چەندین دروشم لەوانەش، جێگای مامۆستا زیندان نییە و نە بۆ جیاوازی چینایەتی و خوێندنی خۆڕایی مافی خوێندكارانە، داوایان لە حكومەتی ئێران و وەزارەتی پەروەردەی ئەو وڵاتە كردووە، داواكارییەكانیان جێبەجێ بكات.

ڕێکخەرانی مانگرتنی مامۆستایان ئاشکرایان کردووە کە ئەم هەڵوێستەیان خۆڕسکە و لە چوارچێوەی چالاکییە ڕێکخراوەییەکان دایە و بەدوورە لە پرسە سیاسییەکان و سەر بە هیچ لایەن و باڵێکی سیاسی نییە.

پاش هاتنە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران و گەڕانەوەی گەمارۆکانی ئەو وڵاتە لەدژی ئێران، هەڵاوسانی ئابووری و دابەزینی نرخی تمەن لە بەرانبەر دۆلار و قەیرانی ئابووری و بێکاری و گرانییەکی لەڕادەبەدەر ئێرانی گرتووەتەوە، بە شێوەیەک بەرپرسانی باڵای ئێران و تەنانەت عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئەو وڵاتەش دانی پێدا ناوە.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.