فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت كاتژمیر 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 21 ى 10 ى 2018 ، له‌سه‌ر شه‌قامی 100مه‌تری شاری هه‌ولێر له ده‌روازه‌ی ئه‌نده‌رپاسی باز ئۆتۆمبێلێكی تاكسی به‌هۆی تیژرۆییه‌وه كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداو له‌دوای ئه‌وه‌ی چووه سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامه‌كه ، دواتر دابه‌زیه دیوه‌كه‌ی تری شه‌قام وخۆی كیشا به‌لاندكرۆزیك كه‌له‌سایدی خۆی ده‌رۆیشت
گوته‌بێژى هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه شۆفێری تاكسیه‌كه به‌سه‌ختی زامداربوو ، زیانێكی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان ورێگاوبانه‌كه كه‌وت ، له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی رووداوه‌كه به‌هۆی كۆبونه‌وه‌ی شۆفێرانی تر بۆسه‌یركردنی رووداوه‌كه وه‌كو جۆریك له (فچول )چوار ئۆتۆمبێلی تر پێكیان دادا كه له پێكدادانه‌كان ته‌نها زیانی ماڵی كه‌وته‌وه
فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت لێره‌وه داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ین كه‌وا هه‌وڵبده‌ن له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی رووداوه‌كان كۆنه‌بنه‌وه نه‌بنه هۆی جه‌نجاڵی وگیرانی شه‌قامه‌كان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.