واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان راگه‌یه‌نرا

له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ تا رۆژی پێنج شه‌ممه‌

له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ تا رۆژی پێنج شه‌ممه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ و خانه‌نشینانی شارستانی خه‌رج ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌ی ھه‌رێمی كوردستان به‌ باسنیوزی ڕاگه‌یاندووه‌: ڕۆژی دووشه‌مه‌ و سێشه‌مه‌ 22 و 23/10/2018، مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ خه‌رج ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها له‌ رۆژی چوارشه‌مه‌ و پێنجشه‌مه‌ 24 و 25/10/2018، مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی خه‌رج ده‌كرێت.