Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 12:32

سێرگی شیوگۆ : 88000 چەکدارمان لە سوریا کوشتووە

سێرگی شیوگۆ : زیاتر لە 95%ی خاكی سوریامان ئازاد كردووە
سێرگی شیوگۆ : 88000 چەكدارمان لە سوریا كوشتووە
کوردستان TV
100%

سێرگی شیوگۆ وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند كە لە ماوەی 3 ساڵی رابردوو نزیكەی 88 هەزار چەكداری هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریایان كوشتووە دوای ئەوەی مۆسكۆ پشتگیری هێزەكانی رژێمی سوریای كرد .
 

لە میانەی ئەو مونتەدایەی كە لە سەنگافورە بەرێوە چوو شویگۆ روونیكردەوە كە بەدرێژایی ئەو ئۆپراسیۆنە توانراوە زیاتر لە 87500 چەكدار لە ناو ببەن و 1411 شارۆچكە و زیاتر لە 95%ی خاكی سوریا ئازاد بكەن ، هەرچەند هێزەكانی هاوپەیمانان كە واشنتن سەرۆكایەتی دەكات دەڵێن كە 40%ی خاكی سوریا لە ژێر كۆنترۆڵی هاوپەیمانانی واشنتنە .  

شویگۆ ئەوەشی راگەیاند كە هێزە ئاسمانیەكانی روسیا زیاتر لە 40 هەزار جار بە ئەرك هەڵساوەو نزیكەی 120 هەزار ئامانجی ژێرخانی تیرۆریستانی پێكاوە

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.