پۆمپیۆ: دیداره‌كه‌ی دیكه‌ی ترامپ و رێبه‌ری كۆریای باكوور ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ساڵی داهاتوو ساز بكرێت

زۆر گه‌شبینم كه‌ من و هاوتاكه‌م له‌ كۆریای باكوور تا 10 رۆژی دیكه‌ دیدارێك له‌گه‌ڵ یه‌كتریی ساز بكه‌ین

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت به‌ ئه‌گه‌ری زۆر دیداره‌كه‌ی دیكه‌ی دۆناڵد ترامپ و كیم جونگ ئون له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا به‌ ئه‌نجام ده‌گات.

له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ وتی: زۆر گه‌شبینم كه‌ من و هاوتاكه‌م له‌ كۆریای باكوور تا 10 رۆژی دیكه‌ دیدارێك له‌گه‌ڵ یه‌كتریی ساز بكه‌ین و سه‌باره‌ت به‌ كاتی  دیداری رێبه‌رانی ئه‌م دوو وڵاته‌ گفتوگۆ بكه‌ین و ئه‌وه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌نگاوێك به‌ ئاراسته‌ی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمیی له‌ كۆریای باكوور.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت له‌ سه‌ردانی دوو هه‌فته‌ به‌ر له‌ ئێستای خۆیدا بۆ پیۆنگ یانگ، كیم جونگ ئون رێبه‌ری كۆریای باكوور جارێكی دیكه‌ جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ له‌ پابه‌ندیی خۆی سه‌باره‌ت به‌ داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمیی له‌ وڵاته‌كه‌ی.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی