ڤیدیۆ ... مانچسته‌ر یونایتد سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر یۆڤانتۆس تۆمار كرد

له‌خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا

شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جه‌وله‌ى چواره‌م له‌خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا مانچسته‌ر یونایتد به‌دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر یۆڤانتۆس تۆمار كرد 

یاریه‌كه‌ له‌یاریگاى  یۆڤانتۆس به‌ڕێوه‌چوو ، تایمى یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ گۆلی تێدا تۆمار نه‌كراو به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتا هات ، له‌خوله‌كی 64 ى تایمى دووه‌می یاریه‌كه‌ رۆنالدۆ
 گۆڵی پێشکەوتنی یۆڤانتۆسی تۆمارکرد

  لە خولەکەکانی 86 و 90 یاریه‌كه‌ مانچستەر یونایتد دوو گۆڵی لە رێگەى  یاریزانان خوان ماتا ،  ئالێکس ساندرۆی بەرگریکاری یۆڤانتۆسەوە تۆکارکرد ، یاریه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامی دووگۆل به‌رامبه‌ر گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی مانچسته‌ر یونایتد به‌كۆتا هات 


 ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ، یۆڤانتۆس بە نۆ خاڵ له‌پله‌ى یه‌كه‌م دایه‌ ،   مانچستەر یونایتد بە 7 خاڵ دووەمە  ،  ڤالانسیا بە 5 خاڵ سێیەمە ، یۆنگ بۆیزیش بە 1 خاڵ چوارەمە.

شوان عه‌زیز