ئەمریكا باڵێوزێكی نوێ‌ بۆ عێراق دەستنیشان كرد

دانانی تویللەر، بەهۆی شارەزایی زۆری لە كاروباری ئێران

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ماتیۆ تویللەر، وەك باڵێوزی نوێی عیراق لە جێگەی دوگڵاس سڵیمان، دەستنیشان دەكات، ماتیۆ تویللەر ئەزمونێکی تایبەتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران و میلیشیاکانی هەیە.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 7/11/2018 كۆشكی سپی رایگه‌یاند: "دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، باڵیۆزێكی نوێ، به‌ناوی ماسیو تۆله‌ر بۆ عێراق ده‌نێرێت كه‌ ئێستا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ یه‌مه‌ن و شوێنی دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئێستای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ به‌غدا ده‌گرێته‌وه‌.

دۆگڵاس سلێمان لە ساڵی 2016ـەوە باڵیۆزی  ئەمریکایە لە عێراق و ماسیۆ تووله‌ریش ئێستا باڵوێزی ئه‌مریكایه‌ له‌ سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن.

رۆژنامەی (واشنتن پۆست) ئاماژەی ەبوە کردووە، کە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق، ”ئەزمونێکی تایبەتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران و میلیشیاکانی هەیە“، بەوپێیەی چوار ساڵ باڵیۆزی وڵاتەکەی بووە لە یەمەن و لەو وڵاتەش، میلیشیای حوسییەکان دەستیان بەسەر  حوکمڕانیدا گرتووە و راستەوخۆ سەر بە ئێرانن.