له‌ ئاكامی ته‌قه‌كردن له‌ یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌دا 13 كه‌س كوژران

یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌و هێرشه‌دا كوژراوه‌ كارمه‌ندێكی ئاسایشه‌

له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ناو یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌دا له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئه‌مریكا، 13 كه‌س كوژران له‌نێویاندا ئه‌نجامده‌ری ته‌قه‌كردنه‌كه‌.

ئه‌فسه‌رێك به‌ناوی گارۆ كوریجیان رایگه‌یاندووه‌، كه‌سێك له‌ناو یانه‌كه‌دا به‌ هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی كردووه‌ كه‌ سه‌دان كه‌سی تیادا بووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا، 12 كه‌س و ئه‌نجامده‌ری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ كوژراون.

گارۆ كوریجیان باسی له‌وه‌شكرد كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌و هێرشه‌دا كوژراوه‌ كارمه‌ندێكی ئاسایشه‌ كه‌ دوا به‌دوای رووداوه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ شوێنه‌كه‌.