Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:37

ئەنجوومەنی ئاسایش رەوشی عێراق و کوردستان تاوتوێ ده‌کات

بۆ چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و سه‌ربازی عێراق دەکات.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ (سێشەممە، 13-11-2018) کۆدەبێتەوە و راپۆرتێک لەبارەی رەوشی عێراق و کوردستان و پەیوەندی هەردوولا ده‌خاته‌ڕوو.

بەپێی کارنامەی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێودەوڵەتی له‌باره‌ی ره‌وشی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه‌ و هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت یان كوبیش، نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق گوتارێك پێشكه‌ش بكات و تیادا باس له‌ ئه‌نجامه‌كانی  هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ له‌ به‌غدا و هه‌ولێر بكات.

هه‌روه‌ها بڕیاره‌ كوبیش چه‌ند پێشنیازێك بخاته‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.