به‌ ڤیدیۆ.. له‌ سلێمانی به‌ به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه‌ پیاوێك خه‌ڵتانی خوێن كرا

له‌ ناو قه‌ره‌باڵغی پێشه‌نگایه‌كی ئۆتۆمبیلدا

ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ له‌ یه‌كێك له‌ پێشه‌نگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبیل ده‌ستڕێژی فیشه‌ك له‌ هاوڵاتییه‌ك كرا.

دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ له‌ ناو قه‌ره‌باڵغی پێشه‌نگایه‌كی ئۆتۆمبیلدا كێشه‌یه‌ك له‌ نێوان چه‌ند كه‌سیكدا دروست بوو و به‌ چه‌ك هێرش كرایه‌ سه‌ر هاوڵاتییه‌ك و به‌ سه‌ختی بریندار كرا.

شایه‌نی باسه‌ به‌ پێی زانیاریه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كه‌ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی چه‌ند فیشه‌كێكه‌وه‌ خوێنی لێده‌چۆڕا له‌لایه‌ن ته‌قه‌كه‌ره‌كانه‌وه‌ ڕێگه‌ به‌ هیچ كه‌سێك نه‌دراوه‌ لێی نزیك ببێته‌وه‌ و ده‌ستی هاوكاری بۆ درێژ بكرێت.

نوێده‌كرێته‌وه‌..