باوكێك له‌ هه‌ولێر كوڕه‌كه‌ی خۆی كوشت

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌

شه‌وی رابردوو له‌ گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵانی شاری هه‌ولێر باوكێك كوڕێكی خۆی به‌ هاوكاری كوڕێكی دیكه‌ی كوشت .

له‌مباره‌یه‌وه‌ هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: كاتژمێری 30-11 شه‌وی رابردوو له‌ نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا باوكێك كوڕه‌كه‌ی خۆی به‌ سه‌ختی برینداركردوو كاتژمێری 7ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.

هه‌روه‌ها گووتی: باوكه‌كه‌ به‌ هاوكاری كوڕێكی دیكه‌ی هه‌ڵساوه‌ به‌ كوشتنی محه‌مه‌د ئومێد عه‌بدوڵڵای كوڕی كه‌ له‌دایك بووی ساڵی 1981ه‌ .

گوتیشی: دوای رووداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی خێزانی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌و ئه‌و كوڕه‌شی كه‌ ده‌ستی له‌تاوانه‌كه‌دا هه‌بووه‌و ده‌ستگیركراوه‌و باوكه‌كه‌شی رایكردووه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار