هاوڵاتییه‌ك له‌سلێمانی به‌ به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه‌ خۆی سووتاند

ته‌مه‌نی له‌ سه‌رووی 50 ساڵانه‌

هاوڵاتییه‌ك له‌ نزیك نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له‌ شاری سلێمانی ئاگری به‌ردایه‌ جه‌سته‌ی خۆی و به‌ شێكی جه‌سته‌ی سووتا و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕ‌ۆ هاوڵاتییه‌كی سه‌روو ته‌مه‌ن 50 ساڵان به‌ ناوی (ح،ع،س) له‌ نزنیك نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له‌ گه‌ڕه‌كی قڕگه‌ی شاری سلێمانی ئاگری به‌ردایه‌ جه‌سته‌ی خۆی و خۆی سووتاند.

به‌ پێی قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان ناوبراو گوتویه‌تی هۆكاری خۆسووتاندنه‌كه‌م  بێزارییه‌ له‌ ژیانم چونكه‌ كۆمه‌ڵه‌ كێشه‌یه‌كم هه‌یه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌ به‌ كێشه‌كانی نه‌كردووه‌.

دوای خۆسووتاندنی له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ كوژێندراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی سلێمانی كراوه‌.