له هه‌موو ساڵێكدا 15 ی دیسێمبەر بە رۆژی جیهانی چا دانراوە ، سەرەتا چا لە وڵاتانی " چین ، هیند ، سریلانکا " و چەند وڵاتێکی دیکە دۆزرایەوە، دواتر بە درێژایی مێژوو ئەم خواردنەوەیە گواسترایەوە بۆ وڵاتانی دیکە .
چا لە دوای ئاو بە دووەم خواردنەوە دادەنرێت لە گەردووندا کە خواستێکی زۆری لەسەرە ، چا چه‌ندین جۆری هه‌یه له جیهاندا كه هەندێکیان بۆ چارەسەری نەخۆشی بەکاردەهێنرێن .
له وڵاتی چین درەختی " داهونگباو " گرانبەهاترین چا لە جیهاندا بەرهەمدەهێنێت، کە نرخی یەک کیلۆگرام لەو چایە بڕی 1.2 ملیۆن دۆلارە ، وڵاتی چین به‌وه ناسراوه كه باشترین جۆره‌كانی چا به‌رهه‌م ده‌هێنێت و سالانه برێكی یه‌كجار زۆر له چا ره‌وانه‌ی وڵاتی جیهان ده‌كات .
جێی باسه چای " داهونگباو " یەکێکە لە گرانترین چاکان لە جیهاندا کە تەنیا نرخی یەک گرام له‌م چایه " " 1400 دۆلاری ئه‌مریكییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.