Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:01

لۆگۆ و گرنگییه‌کانی

لۆگۆ گوزارشت لە کۆمپانیا و دامەزراوەکان دەکات
کوردستان TV
100%


 له‌ زۆربه‌ی شته‌كانی ده‌وروبه‌رمان لۆگۆ هه‌یه‌ و به‌كاردێت ، به‌ڵام تا ئێستا زۆربه‌مان نازانین لۆگۆ چیمان بۆ ده‌كات و بۆچی پێویستمان به‌ لۆگۆ هه‌یه‌ .

دیزاینه‌ری به‌ناوبانگ  " پۆڵ رائد " ئاشكرایده‌كات لۆگۆ یەکێکە لەو ئامرازانەی کەمایەی ناسین و شانازییە، بۆیە پێویستە لە باشترین دۆخەکانی دابێت، لە رووی دیزاین و گوزارشتەوە .

لۆگۆ واژووه‌ ، ناسینه‌وه‌یه‌ هه‌روه‌ها هێمای سه‌ربه‌رزیه‌ ، لۆگۆ شتت بۆ نافرۆشێت به‌ڵام ده‌توانێت شتت بۆ بناسێنێت ، هه‌روه‌ها ناتوانێت شتت بۆ بفرۆشێت .

  لۆگۆ گرنگی کەمترە لەو بەرھەمەی کە گوزارشتی لێ دەکات، بەڵام گرنگترە لە شێوازەی و چۆنیەتیەکەی ، هه‌روه‌ها شتێكی شتێکی گرنگە ولەوانەیە ببێتە ھەموو شتێکی دامەزراوەکان ، لۆگۆ واتاکەی گوزارشت لە ناخ و کواڵێتی ئەو شتانە دەکات کە بۆی داندراوە، نەوەک بە پێچەوانەوە .

لەسەرەتادا دەبێت بزانیت کە لۆگۆ گوزارشت لە کۆمپانیا و دامەزراوەکان دەکات، نەوەک ئەوەی کە کۆمپانیا و دامەزراوەکان پێشکەشی دەکەن، ئەمەش کاری سەرەکی لۆگۆیە ، یاسای سەرەکی لە لۆگۆ ئەوەیە کە دەبێت (سادەبێت)، دووربکەوە لە لۆگۆی ئالۆز و دژوار لە تێگەیشتن، چونکە ئەوە مایەی لە ناوبردنی لۆگۆکەیە .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.