به‌ڤیدیۆ.. فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی وه‌رگه‌ڕا

 بزانه‌ سه‌رنشینه‌كان چییان لێ به‌سه‌ر هاتووه‌

پێگه‌ی ده‌یلی مێل-ی بریتانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بچووك له‌ یه‌كێك كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مریكا دیار ده‌كه‌وێ.

پێگه‌ بریتانییه‌كه‌ نووسیویه‌تی: فڕۆكه‌ بچوكه‌كه‌ له‌ كه‌ناره‌كانی شاری میامی كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌و چوار سه‌رنشینی نێو فڕۆكه‌ش برینداربوون.

له‌كاتی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی، فڕۆكه‌كه‌ كه‌وتۆته‌ سه‌رپشت و وه‌رگه‌ڕاوه‌ ، به‌ر له‌ گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگوزاریيش چوارشه‌رنشینه‌كه‌ی نێو فڕۆكه‌كه‌ رزگاركراون و له‌ ئاوه‌كه‌ ده‌رهێنراون.

ئاماده‌كردنی / رزگار