به‌وێنه‌ ... نه‌خۆشخانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌قۆناغی ته‌واوبووندایه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، نە خۆشخانەی پێشمەرگەی لە شاری هەولێر  له‌قۆناغى ته‌واو بووندایه‌ 


راشیده‌گه‌ێنێت ، نەخۆشخانەی پێشمەرگە یەکێکە لە گرنگترین ئەو پرۆژانەی، کە حکومەتی ئەڵمانیای فیدراڵ وەک دیاری پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگەی دەکات.


قۆناغی کارکردن لەو نەخۆشخانەیەدا لە کۆتاییەکانی دایە و بڕیارە لە مانگی چوار تەواوی کارەکانی بە کۆتا بێت، دواتر رادەستی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت.

راگه‌یاندنى وەزارەتی پێشمەرگە  راشیده‌گه‌ێنێت ، وەک ئەرکی سەرشانی بە پێویستی دەزانێت قۆناغەکانی کارکردن لە نەخۆشخانەکە بەسەر بکاتەوە، ئەمە بۆ سێیەمین جارە سەردانی ئەم پرۆژەیە دەکات، کە لە ئایندەدا دەبێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ چارەسەرکردن و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە هێزەکانی پێشمەرگە.

 

1

 

1

شوان عه‌زیز