ژماره‌یه‌ك په‌رتووك پێشكه‌ش به‌ زانكۆی راپه‌رین ده‌كرێت

ته‌واوى كتێبه‌كان به‌ زمانى ئینگلیزین


رێكخراوێكی بیانی به‌ ناوی " The International Book Project " هه‌ژده‌ ( 18)  هه‌زار په‌رتووكی جۆراوجۆر به‌ كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆی ڕاپه‌ڕین ده‌به‌خشێت .

لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى زانكۆى ڕاپه‌ڕین " ئاراز ره‌مه‌زان " ئاشكرایكرد ، ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌  8/1/2019 رێكخراوی " The International Book Project " كه‌ رێكخراوێكی ئه‌مریكییه‌ نزیكه‌ی 18 هه‌زار په‌رتووكی هه‌مه‌ جۆری به‌خشی به‌ كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆی ڕاپه‌ڕین   كه‌ ته‌واوى كتێبه‌كان به‌ زمانى ئینگلیزین .

ئاراز ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌خشینی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ له‌ په‌رتووك  ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كتێبخانه‌ى زانكۆى ڕاپه‌ڕین له‌ ڕووى سه‌رچاوه ‌و زانیارى هه‌مه‌جۆر و پێویستیه‌وه‌  ده‌وڵه‌مه‌ند بێت و هه‌روه‌ها ببێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی به‌ زمانی بیانی و قه‌تابیان و فێرخوازانی خوێندنی باڵا سوودێكی زۆری لیوه‌ربگرن .