سه‌رۆكى بانكى جیهانى ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌

وا بڕیار بوو له‌ ساڵى 2022 ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى بێت

به‌پێى هه‌واڵێكى بى بى سى نیوز، جیم یۆنگ كیم سه‌رۆكى بانكى جیهانى ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌، بڕیارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شى له 1ى شوباتى ساڵى 2019، ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جیكردنه‌وه‌. 

جیم یۆنگى ته‌مه‌ن 59 ساڵ وا بڕیار بوو له‌ ساڵى 2022 ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى بێت كه‌ له‌ ساڵى 2017 بۆ دووهه‌مین جار وه‌ك سه‌رۆكى بانكى جیهانى هه‌ڵبژێرداریه‌وه‌. 

هاوكات بانكى جیهانى رایگه‌یاندووه‌: بڕیاره‌ جیم یۆنگ كیم بچێته‌ كه‌رتى تایبه‌ت بۆ گرنگیدان به‌ سه‌رمایه‌گوزارى له‌ ژێرخانى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌ پێشكه‌وتوونین. 

جیم یۆنگ كیم له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، "شانازییه‌كى گه‌وره‌بوو بۆ من خزمه‌تكردنم وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌م دامه‌زراوه‌ كه‌  بانكى جیهانییه‌، كه‌ پڕبوو له‌ كه‌سانى به‌سۆز كار و چاڵاكیان ته‌رخان كردبوو به‌و ئه‌ركه‌ى كۆتایى بێنن به‌ هه‌ژارى له‌ ژیانماندا".

هاوكات هیج ئاماژه‌یه‌كى به‌ هۆكارى ده‌ست له‌كاركشانه‌وه‌ى نه‌كردووه‌ و دواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى جیم یۆنگ كیم، كریستالینا جۆرجیڤا به‌ڕێوبه‌رى جێبه‌جێكارى بانكى جیهانى سه‌رۆكایه‌تى كاتى رێكخراوه‌كه‌ له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.

جیم یۆنگ كیمى ته‌مه‌ن 59 ساڵ له‌ ساڵى 2017، بو دووه‌مین جار وه‌ك سه‌رۆكى بانكى جیهانى هه‌ڵبژێردایه‌وه‌ و بڕیاربوو بۆ 5 ساڵى كه‌ واتا 2022 له‌ پۆسته‌كه‌ى بمێنێته‌وه‌ به‌ڵام دواى 6 ساڵ له‌ پۆسته‌كه‌ى بڕیارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى دا. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز