لیرە بەرامبەر دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینی

بەهۆی تێكچوونی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و توركیا

بەهای لیرەی توركی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی دابەزینی بەخۆوە بینی و نرخی یەك دۆلار بە 5 لیره‌ و 47 قروش مامەڵەی پێوەكرا . 

لە بۆرسەی جیهانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهای لیرەی توركی دابەزینی بەخۆوە بینی و لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەرە بە 547 لیرە، ئەوە لەكاتێكدایە چەند ڕۆژی رابردوو، نرخی 100 دۆلار بە 525 لیر مامەڵەی پێوە دەکرا. 

لە ماوەی چوار مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا، بەهۆی تێكچوونی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و توركیا لەسەر كێشەی قەشە برۆنسن و سەپاندنی چەند سزایەكی ئابووری لەلایەن ئەمەریكاوە، لیرەی توركی نزیكەی سەدا 40ی بەهاكەی لەدەستدا و رێژەی هەڵاوسانی ئابووری گەیشتە سەدا 24 لەو وڵاتەدا.