ڤیدیۆ .. ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر لیگانێس تۆمار كرد

له‌جامی شای ئیسپانیادا


شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كانى قۆناغى 16 ى جامی شای ئیسپانیا ،  ریال مه‌درید له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا له‌میوانداری كردنى لیگانێس توانى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ تۆمار بكات


ریال مه‌درید یاریه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ لیگانێس به‌كۆتا هێنا به‌ئه‌نجامی سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر ، گۆله‌كانى ریال مه‌درید له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان سێرجۆ رامۆس ،  ڤازکوێز ، ڤینسیۆس تۆمار كرا 


به‌براوه‌بوونی به‌ئه‌نجامێكى باش ریال مه‌درید  خۆی لە قۆناغی هەشت نزیک كرده‌وه‌ ، یاری گەڕانەوه‌ش لە یاریگای لیگانێس لە ١٦ی مانگی یەک ئەنجام دەدرێت.


شوان عه‌زیز