ڤیدیۆ ... مانچستەرسیتی ٩ گۆڵی له‌یانه‌ى بۆروتۆن تۆمارکرد

‌ لە جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرادا

شه‌وى رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جامی یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كه‌كانى ئینگلته‌را له‌قۆناغى پێش كۆتایدا ، یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى به‌سه‌ر بۆرتۆن تۆمار كرد 

مانچسته‌ر سیتى یاریه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ بۆرتۆن به‌كۆتا هێنا به‌ئه‌نجامی 9 گۆلی بێ به‌رامبه‌ر ، گۆله‌كانى سیتى له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ، خیسۆس ٤ گۆڵ  ،  دی برۆین ،  زینچینکۆ ،   فۆدین واڵکر ،  ریاز مەحرەز تۆمار كران 


به‌م ئه‌نجامه‌ش مانچستەرسیتی بەرێژەیەی دڵنیایی و  زۆر گەیشتنی بۆ یاری کۆتایی مسۆگەرکردووەو چاوەڕوان دەکرێت لە یاری کۆتایی رووبەڕووی چێڵسی یان تۆتنهام ببێتەوە.

شوان عه‌زیز