روحانی‌: دوو مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەین

سه‌ره‌ڕاى گه‌مارۆكانى سه‌ری

سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامى ئێران، حەسەن روحانی ئاشکرایکرد، هەفتەی داهاتوو بە رێگای ئەو مووشەکانەی کە خۆیان درووستیان کردوون، دوو مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەن.

لە رێورەسمی دووەمین ساڵەی یادکردنەوەی کۆچی دوایی، سەرکۆماری پێشووتری ئێران، عەلی ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی، کە لە تارانی پایتەخت بەڕێوەچوو، روحانی‌ ئاماژەی بەوەکرد هێزی بەرگریی ئەمڕۆ، ئێران و تەکنەلۆژیای نوێی و ئاست مامناوەندی وڵات، بەرهەمی ئەرک و ماندووبوونی رەفسەنجانی بووە و رایگەیاند: بە رێگای ئەو مووشەکانەی کە خۆمان بەرهەممان هێناون، دوو مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەین.

روحانی باسی لەو هێرشانە کرد، کە دەکرێنە سەر رەفسەنجانی و رایگەیاند: "نە داردەستانی ساواک و نە جەللادەکانی کەسایەتیی نەیانتوانی ئەو بڕوخێنن. رەفسەنجانی یەکێک بوو لە سیاسەتمەدارە بێ هاوتاکانمان و ئێستا ئێمە لە نەبوونی ئەوداین".

سه‌ره‌ڕاى گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێران، ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانى بۆ پێشخستنى مووشه‌كى بالیستى و په‌ره‌پێدانى تواناكانى له‌ بوارى ته‌كنۆلۆجیاى بۆشاییگه‌رى ئاسمانی.