سیروان بارزانی: هاوپه‌یمانان داعشیان له‌ چیای قه‌ره‌چوغ بۆردومان كرد

بۆ ماوه‌ی هه‌شت جار

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ ماوه‌ی هه‌شت جار تیرۆریستانی داعشیان له‌ چیای قه‌ره‌چوغ له‌ سنوری مه‌خموور بۆردومانكرد.

له‌م باره‌یه‌وه‌ سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خموور گوێر به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ كاتژمێر پێنج بۆ ماوه‌ی هه‌شت جار بنكه‌ و باره‌گاكانی تیرۆریستانی داعشیان له‌ چیای قه‌ره‌چوغ له‌ سنوری مه‌خموور بۆردومانكردووه‌، گوتیشی: به‌هۆی سه‌ختی ئه‌م ناوچه‌یه‌ نه‌زانراوه‌ كوژراوانی تیرۆریستانی داعش چه‌نده‌.

جێی باسه‌ ماوه‌یه‌ك تیرۆریستانی داعش له‌ سنووری ده‌شتی نه‌ینه‌وا و سنوری چیای قه‌ره‌چووغ و كه‌ركووك و مووسڵ جموجۆڵیان ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌.