فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای عێراقی: تا ئێستاش چه‌كدارانی داعش له‌ ده‌وروبه‌ی موسڵ ماون

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی

فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای عێراقی له‌ شاری موسڵ له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ تا ئێستاش چه‌كدارانی داعش له‌ ده‌وروبه‌ی مووسڵ ماون و هه‌ندێكیشیان له‌ نێو سه‌نته‌ری شاری موسڵدا جموجۆڵیان هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و توانایه‌ی پێشتریان نه‌ماوه‌. 

نه‌جم جبوری به‌رپرسی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی موسڵ بۆ كوردستان تیڤی گوتیشی، تیرۆريستانی داعش له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا ناتوانن چالاكی ئه‌نجام بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ پارێزراوه‌ و هه‌ماهه‌نگی باشیش له‌نێو سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش .