وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی : 20 هه‌زار كرێكاری بیانى له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن

به‌پێى ئاماری وه‌زاره‌تى كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تى

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ماوه‌ی ده‌ ساڵی رابردوو ژماره‌ی كرێكاری بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان شه‌ست هه‌زار بوون، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی بچووكبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی پڕۆژه‌كان و سنوورداركردنی هێنانی كرێكاری بیانی بۆ بیست هه‌زار كرێكار كه‌مبۆته‌وه‌ 


عارف حیتۆ، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی دیوان له‌ وه‌زاره‌تی كار رایگه‌یاند:: به‌پێی یاسایی وه‌زاره‌ت دوای بچوكبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی پڕۆژه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی كرێكار پێویست ده‌كات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كرێكاری بیانییه‌كان هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌ بدرێته‌ كرێكاری خۆماڵی، بۆ ئه‌مه‌ش زۆر كۆمپانیا پابه‌ندبوون به‌م یاسایه‌ و هه‌ر بۆیه‌ش رێژه‌ی كرێكاری بیانی رووی له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ كردووه‌ 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: تاوه‌كو چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ساڵانه‌ زیاتر له‌ ده‌ هه‌زار كرێكاری بیانی ده‌هێنرانه‌ هه‌رێم، به‌ڵام ئێستا به‌شێكی زۆر له‌و كۆمپانیانه‌ی ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد مۆڵه‌ته‌كانیان تازه‌ ناكه‌نه‌وه‌ و وازیان له‌و كاره‌ هێناوه‌ وتیشی: "ساڵانی رابردوو هاووڵاتیانی ناوخۆ كه‌متر كاریان له‌ چێشتخانه‌ و پاكردنه‌وه‌ی شه‌قام و ماڵاكان ده‌كرد، به‌ڵام قه‌یرانی دارایی وایكردووه‌ كرێكاری ناوخۆی بچنه‌ شوێنی كرێكاری بیانی