به‌ وێنه‌ .. ده‌رده‌ گورگ ژیانی ئه‌م منداڵه‌ی تاڵكردووه‌

به‌ردی تێده‌گرن و به‌ مه‌یمون ناوی ده‌به‌ن

یه‌كێك له‌ قوتابیانی هیند به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن به‌ناوی "ده‌رده‌ گورگ" ده‌ناڵێنێ كه‌ وایلێكردووه‌ كه‌ هه‌موو ده‌موچاوی به‌ قژێكی زۆر دابپۆشرێت.

به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێلی بریتانی، قوتابییه‌كه‌ ناوی لالیت باتیدار- ه‌و ته‌مه‌نی 13 ساڵه‌و له‌شاری راتلام له‌ ویلایه‌تی برادیش له‌ ناوه‌راستی هیند له‌دایك بووه‌، ئه‌و هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ به‌ده‌ست زۆری قژییه‌وه‌ ناڵاندویه‌تی.

قوتابیه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو به‌ناوبانگه‌ له‌ قوتابخانه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها شێوه‌كه‌شی په‌سندكراوه‌ له‌لایه‌ن هاوڕێكانی، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی نایناسن به‌ردی تێده‌گرن و به‌ مه‌یمون ناوی ده‌به‌ن.

لالیت سه‌ره‌ڕای شێوه‌كه‌ی خه‌ون به‌وه‌ ده‌بینێ رۆژیك له‌ رۆژان ببێته‌ ئه‌فسه‌ری پۆلیس و هه‌موو دزو تاوانباران بخاته‌ زیندانه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به‌م قژه‌ زۆره‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌موچاوم له‌دایك بووم، ئه‌مه‌ش وام لێده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ جیاواز بم، هیواخوازبووم منیش وه‌ك منداڵانی دیكه‌ بوومایه‌، به‌ڵام ناتوانم هیچ شتێك بكه‌م و له‌سه‌ر حاڵه‌ته‌كه‌م راهاتووم، هه‌ندێك كاتیش به‌رامبه‌ر به‌خۆم هه‌ست به‌ ئارامی ده‌كه‌م.

دایكی لالیت له‌باره‌ی نه‌خۆشی كوڕه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: به‌چه‌ند كاتژمێرێك دوای له‌دایك بوونی، تووشی سه‌رسوڕمان بووم له‌ بینینی ئه‌و هه‌موو قژه‌ی به‌لاشه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌بوو، ده‌موده‌ست پزیشكمان ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ پشكنینی بۆ بكات، دكتۆره‌كه‌ قژه‌كه‌ی بۆ تاشی و گوتی: ئه‌م نه‌خۆشییه‌ هیچ چاره‌سه‌رێكی نییه‌.

112345

ئاماده‌كردنی / رزگار