ڤیتامین D كاریگه‌ره‌ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی سیل

ئاوێته‌كردنی ڤیتامین D به‌ ده‌رمانه‌كانی نه‌خۆشیی سیل سیسته‌می به‌رگریی له‌ش به‌هێز ده‌كات

توێژینه‌وه‌كانی زانایانی به‌ریتانیا ده‌ریخستووه‌ كه‌ ڤیتامین  D توانای هه‌یه‌ به‌كتریاكانی په‌یوه‌ندیدار به‌ نه‌خۆشیی سیل له‌ سییه‌كان بسڕێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها به‌بێ هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنیی به‌رده‌وامیی بدات به‌ یارمه‌تیدانی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ر كردنه‌كه‌.

زانایان به‌ خستنه‌ ژێر چاودێریی 1850 نه‌خۆش كه‌ جه‌سته‌یان به‌رگریی ده‌كات له‌ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن له‌ رێگه‌ی ده‌رمانه‌كانی سیل، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئاوێته‌كردنی ڤیتامین  D له‌گه‌ڵ ئانتی بایۆتیك ( ده‌رمانه‌كانی دژه‌ هه‌وكردن)، له‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی سیل كاریگه‌ره‌ و سییه‌كان له‌ به‌كتریاكانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ پاك ده‌كاته‌وه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئاوێته‌كردنی ڤیتامین  D به‌ ده‌رمانه‌كانی نه‌خۆشیی سیل سیسته‌می به‌رگریی له‌ش به‌هێز ده‌كات و سڕینه‌وه‌ی به‌كتریاكانی ئه‌م نه‌خۆشیی به‌خێراییه‌كی زیاتر له‌ جه‌سته‌دا ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌شدا كه‌ ده‌بنه‌ هۆی هه‌وكردن، كاریگه‌ربێت.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ماڵپه‌ڕی ئیرنا