كۆمپانیای سامسۆنگ و داهێنانێكی تازه‌

دروستكردنی كراسێكی زیره‌ك كه‌ نه‌خۆشییه‌كانی سیی دیاریده‌كات


دروستكردنی كراسێكی زیره‌ك كه‌ له‌ توانایدا هه‌یه‌ ده‌شتنیشانی نه‌خۆشیه‌كانی سی بكات ، له‌ به‌رنامه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ دایه‌ .

له‌ هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری "  LetsGoDigital" دا هاتووه‌ ئه‌م كراسه‌ كه‌ كۆمپانیای سامسۆنگ به‌ نیازه‌ دروستی بكات سێنسه‌ر واته‌ " هه‌سته‌وه‌ر" ێكی تێدایه‌ كاری سیه‌كان ده‌خوێنێته‌وه‌ و تۆماریانده‌كات، دواتر شێوزای كاركردنەكە وەردەگێڕێت و ده‌یانگوازێته‌وه‌ بۆ ناو مۆبایله‌ زیره‌كه‌كه‌ت .

كاتێك ئه‌و زانیاریانە‌ی له‌ ڕێگەی هەستەوەرەكانەوە ده‌گوێزرێنه‌وه‌، ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ ده‌توانێت ئامۆژگاری راسته‌وخۆ بگه‌یه‌نێت بە به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی، ئه‌و رێگایه‌ش پێوانه‌یه‌كی خێرا یاخود هه‌نگاوی ساده‌یە بۆ رێگرتن له‌ توشبونی بەكارهێنەرانی ئەو تەكنەلۆژیە لە نه‌خۆشی ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كرداره‌كانی سییه‌كان له‌ رێگه‌ی ده‌نگه‌وه‌ دیاریده‌كرێن، كراسە زیره‌كه‌كه‌ی سامسۆنگ، خێرایی و به‌هێزی هه‌ناسه‌دان دیاریدەكات.

ئه‌م داهێنانه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت كه‌ كێش و به‌رزی باڵا و ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ مێژوی ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ هه‌مو پێكه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێن بۆ ئه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی دروست نه‌خۆشیه‌كان ده‌ستنیشانبكرێن .


سامسۆنگ  هه‌وڵده‌دات بە بەكارهێنانی ئەو تەكنەلۆژیایە لە شێوازە جۆراوجۆرەكانی پۆشاكدا له‌ داهاتودا ئه‌وه‌ خزمه‌تگوزارییه‌  بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیەكانی تایبەت بە به‌شه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته‌ به‌كاربهێنێت.