ڤیدیۆ ... یۆڤانتۆس سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ساسۆلۆ تۆمار كرد
شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی 23 ى خولى ئیتاڵیا ، یانه‌ی یۆڤنتۆسی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بووه میوانی یانه‌ی ساسۆلۆ
یاریه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی خانمه پیره‌كه به‌كۆتاهات به‌سێی گۆلی بێ وه‌ڵام، له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی بیست‌و سێی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لێدانێكی به‌هێزی ئاراسته‌ی گۆڵ كرد، هه‌رچه‌نده گۆڵپارێزی ساسۆلۆ به‌رپه‌رچی لێدانهكیه دایه‌وه، به‌ڵام سامی خزیره توانی سوود له‌تۆپه‌كه وه‌ربگرێت و گۆڵی پێشكه‌وتن بۆ یۆڤنتۆس تۆمار بكات.
گێمی یه‌كه‌م به‌گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی یۆڤنتۆس به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م یۆڤنتۆس به‌رده‌وامبوو له‌گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر گۆلی ساسۆلۆ تا له‌خوله‌كی حه‌فتا كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆلی دووه‌می بۆ خانمه پیره‌كه تۆماركرد.
به‌ر له‌به‌كۆتاهاتنی یاریه‌كه له‌خوله‌كی هه‌شتاو پێنج یۆڤنتۆس به‌واژووی ئیمری چان گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی بۆ یۆڤنتۆس به‌ده‌ست هێنا، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی یۆڤنتۆس به‌كۆتاهاتوو و به‌م بردنه‌وه‌یه كۆی خاڵه‌كانی ئه‌و تیپه بووه شه‌ست و سێی خاڵ و هه‌ر له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی مایه‌وه.
- Log in to post comments