ھونه‌رمه‌ند "شه‌عبان دۆسكی" كۆچی دوایی كرد

ماوه‌ی سێ ساڵه‌ تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ ببوو

ھونه‌رمه‌ند "شه‌عبان دۆسكی" زاخۆیی، به‌ھۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه‌، كۆچی دوایی كرد.

هونه‌رمه‌ندی شانۆكار "شه‌عبان دۆسكی"، ماوه‌ی سێ ساڵه‌ تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ ببوو،دوێنی یه‌ك شه‌مه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

 شایانی باسه‌  هونه‌رمه‌ند شه‌عبان دۆسكی، خه‌ڵكی زاخۆیه‌،له‌ ماوه‌ی ژیانییدا به‌شداریی چه‌ندین شانۆ و درامای كردبوو.

 كوردستان تیڤی/ كامران