ئه‌و 10 پیشه‌یه بزانه كه پێش ساڵی 2040 له‌ناوده‌چن
له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی ته‌كنه‌لۆجیای به‌رده‌وام، له‌ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوودا، چه‌ند پیشه و كارێك به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوده‌چێت.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "Top Gear Up" له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی ته‌كنه‌لۆجیای رۆبۆته‌كان، شوێنی مرۆڤ نابێته‌وه له زۆرێك له پیشه‌كان،
ئه‌مه‌ش ئه‌و 10 پیشه‌یه‌ن كه له 20 ساڵی داهاتوودا له‌ناوده‌چن و نامێنن.
یه‌كه‌م: ئه‌مینداری كتێبخانه‌كان: له‌گه‌ڵ پشت به‌ستن به ئه‌رشیفی ئه‌لیكترۆنی، ژماره‌ی ئه‌مینداری كتێبخانه گشتییه‌كان له‌جیهاندا زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه.
دووه‌م: چاپكردنی گۆڤاره‌كان: به‌هۆی پشت به‌ستن به زانینی و خوێنده‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان له‌ڕیگه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه، چاپكردنی گۆڤاری كاغه‌زی له له‌ناوچووندایه.
سێیه‌م: خزمه‌تگوزاری پۆسته‌كان: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌ئێستادا زۆربه‌ی خزمه‌تگوزاری پۆسته‌كان ده‌گاته به‌كارهێنه‌ر له‌ڕێگه‌ی پۆستی ئه‌لیكترۆنییه‌وه، خزمه‌تگوزاری پۆسته‌كان كه‌مبووه‌ته‌وه.
چواره‌م: بریكاره‌كانی گه‌شتكردن: دوای ئه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا ئیشوكاری مرۆڤی تێپه‌ڕاند له‌ئێستادا زۆرێك ده‌ستبه‌رداری بریكاره‌كانی گه‌شتكردن بوونه.
پێنجه‌م: كرێكاره‌كانی كۆكردنه‌وه: له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پیشه‌ی كۆكردنه‌وه له‌ساڵی 1902ه‌وه، له كه‌رتی دروستكردنی ئۆتۆمبێل، به‌ڵام به‌هۆی پشت به‌ستن به رۆبۆته‌كان بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان، له‌ئێستادا پشت به‌ستن به پیشه‌ی كرێكاره‌كانی كۆكردنه‌وه كه‌مبووه‌ته‌وه.
شه‌شه‌م: بازاڕكردن له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه: دوای ئه‌وه‌ی بازاڕكردن له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بووه كه‌لتوورێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌ئێستادا بازاڕكردن له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه، له له‌ناوچووندایه.
حه‌وته‌م: كاشێر: له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا له ماركێت و مۆڵه‌كان بۆ كێشكردنی سه‌وزه و میوه و كه‌ره‌سته و شته‌كانی دیكه و زانینی نرخه‌كه، له ٢٠ ساڵی داهاتوودا پیشه‌ی كاشێر نامێنێت.
هه‌شته‌م: داربڕه‌كان: له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا و زیادبوونی هه‌ستی مرۆڤ و بۆ پاراستنی زه‌وی، له‌م چوارچێوه‌دا جیهانی كاغه‌ز و ده‌ستنووسین ده‌گۆڕێت بۆ جیهانی هه‌ژمار و نووسین له‌ڕێگه‌ی ئامێره زیره‌كه‌كانه‌وه.
نۆیه‌م: پاره گۆڕین له بانكه‌كان.
ده‌یه‌م: كرێكاره‌كانی رستن و چنین.
سه‌رچاوه/Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران