یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ ئه‌كته‌ری هۆلیۆد نواندنى فیلمی ده‌رهێنه‌رێكی كورد ده‌كات

كورته‌ى فیلمه‌كه‌ باس له‌ شۆفێرێكى پێشبڕكێى شاره‌زا ده‌كات

كارزان قادر كاری ده‌رهێنه‌رى نوێترین فیلمى ئه‌كته‌رى گه‌وره‌ى هۆلیۆد جۆن تراڤولتا له‌ فیلمى (TRADING PAINT) ده‌كات له‌گه‌ڵ شانیا توین و مایكل مادسون.

ماوه‌ی فیلمه‌كه‌ كاتژمێرێك و 27 خووله‌كه‌ و چه‌شنی فیلمه‌كه‌ تاوان و درامایه‌ كه‌ باس له‌ شۆفێرێكى پێشبڕكێى شاره‌زا ده‌كات به‌ ناوى (سام مه‌نرۆ) كه‌ جۆن تراڤولتا نواندنى كه‌سایه‌تى سام ده‌كات له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ى كام كه‌ توبى سباستیان ئه‌كته‌ر و میوسیك ژه‌نى ئینگلیزیه‌، سام ئه‌و شۆفێره‌یه‌ كه‌ له‌ شارۆچكه‌یه‌كى بچووكه‌وه‌ به‌سه‌ر كێشه‌ى خێزانى و پێشه‌ییه‌كاندا زاڵ ده‌بێت و كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان خۆى كوره‌كه‌ى له‌سه‌ر به‌شدارى كردن له‌ پێشبڕكێ و دواتر هاوسه‌نگییه‌ك دروست ده‌كه‌ن له‌ نێوان كێبڕكێ و خۆپه‌سه‌ندن و بێزارى و هه‌روه‌ها دوژمنى پێشبڕكێ بۆ ئه‌وه‌ى به‌هێزتر ده‌ركه‌ون و له‌ كوتا كوڕ و باوك خۆشیه‌ختى له‌ ژیانى خۆیاندا به‌ده‌ست دینن.

كارزان قادر ده‌رهێنه‌رى كورد له‌ ساڵى 1991 له‌ ته‌مه‌نى 9 ساڵیدا كوردستانیان به‌جێهشت و له‌ وڵاتى سوید جێگیر بوون له‌وێ له‌گه‌ڵ خوشك و براكانى گه‌وره‌ بوون، قادر له‌ ساڵى 2017، ده‌چێته‌ په‌یمانگاى هونه‌رى شانۆ له‌ ستۆكهۆلم خوێندن ته‌واو ده‌كات له‌ كوتاییدا ئوسكارى قوتابیى به‌ده‌ست ده‌هێنێت له‌ كورته‌ فیلمى بێ كه‌س كه‌ دواجار به‌ هه‌مان ناونیشان بێ كه‌س ده‌كاته‌ فیلمیكى ماوه‌ درێژ.

ده‌رهێنه‌رى كورد كارزان قادر چه‌ند فیلمێكى هه‌یه‌ له‌وانه‌ بێ كه‌س، دوایین چواركه‌سه‌كه‌، تشیوان و نوێترین فیلمى به‌ ناوى TRADING PAINT

film

film

film

film

ئاماده‌كردن و وه‌ركێڕان/ سیروان عه‌زیز