ئافره‌تێك به‌بێ وه‌رزشكردن به‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵ 84 كیلۆ له‌ كێشى داده‌به‌زێنێت

ته‌مه‌نى 34 ساڵه‌ و دایكى 3 منداڵه‌

ماگى ویڵز ئه‌و ئافره‌ته‌ ته‌مه‌ن 34 ساڵه‌ى كه‌ دایكى 3 منداڵه‌ توانى به‌ ماوه‌ى ته‌نها ساڵێك 84 كیلۆ له‌ كێشى دابه‌زینى.

به‌رنامه‌ى به‌یانى باشى ئه‌مریكا كه‌ له‌ كه‌ناڵى ئه‌ى بى سى ئه‌مریكا به‌خش ده‌كرێت، باسى چیرۆكى ماگى ویڵزى ته‌مه‌ن 34 ساڵ ده‌كات كه‌ كێشى 136 كیلۆگرام بووه‌ و له‌هیچ وێنه‌یه‌كى خێزانى و هاوڕێیانى ده‌رنه‌كه‌وت ماگى ده‌ڵێت: به‌هۆى زیادبوونى كێشی له‌شم حه‌زم نه‌ده‌كرد له‌ وێنه‌ ده‌ركه‌وم ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیشم.

ماگى ویڵز دانیشتووى شارى (Weirton)ه‌ سه‌ر به‌ ویلایه‌تى وێست ڤێرجینیایه‌، ماگى له‌ قسه‌كانیدا وتویه‌تی: ترسى ئه‌وه‌م نه‌بوو كه‌ به‌هۆى زیادبوونى كێشم گیان له‌ده‌ست بده‌م، به‌ڵام ترس و خه‌مى ئه‌وه‌م هه‌بوو كه‌ من بمرم و منداڵه‌كانم هیچ وێنه‌یه‌كیان نه‌بێت له‌گه‌ڵم یادى من بكه‌ن دواى مردنم، كوڕه‌كه‌م كاتێك ته‌مه‌نى 6 ساڵ بوو ته‌نها 2 وێنه‌ى هه‌بوو له‌گه‌ڵم بۆیه‌ بریارم دا ده‌ست كه‌م به‌ دابه‌زاندنى كێشم بكه‌م.

كيش

ماگى له‌ 1ى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2018، ده‌ستى كرد به‌ دابه‌زاندنى كێشى و دابه‌زاندنى كێشى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ په‌یڕه‌ویكردنى سیسته‌مێكى خۆراكى و خۆى له‌ شه‌كر و ئه‌و خواردنانه‌ دوور كردَته‌وه‌ كه‌ شه‌كرى تێدا ده‌كرێت، كاربۆهێدراتى له‌ ژه‌مه‌ خوراكیه‌كانى ڕۆژانه‌ى كه‌م كردۆته‌وه‌ و له‌ یه‌كه‌م مانگدا توانیویه‌تى 10 كیلۆگرام له‌ كێشى دابه‌زێنى.

ویڵز ده‌ڵێت: پێویستم به‌وه‌ نه‌بوو كه‌ بیر له‌وه‌ بكه‌مه‌وه‌ ده‌بێت 90 یاخوود 20 كیلۆ له‌ كێشم دابه‌زێنم من ته‌نها بایه‌خم به‌و 24 كاتژمێره‌ دا و به‌خۆمم ده‌گوت ده‌بێت ئه‌و 24 كاتژمێره‌ تێپه‌ڕێنم به‌بێ خۆراك و خواردنه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت كه‌ كێشم زیاد ده‌كات، سبه‌ى رێگا به‌ خۆم ده‌ده‌م خورادنێكى تایبه‌ت بخۆم، ویڵز ده‌ڵێت به‌م شێوه‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا په‌یڕه‌وى ده‌كه‌م. 

كيش

ویڵز ته‌نها به‌ ڕێجیم كردن دواى ساڵێك توانى 84 كلیۆگرام له‌ كێشى دابه‌زێنێ و ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ به‌م دوایه‌ ده‌ستى به‌ زیادكردنى وه‌رزش كردووه‌ له‌ ڕۆژانى ژیانى.

ماگى ویڵز سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا به‌ په‌یڕه‌وكردنى ڕێجیمی كه‌تۆجینیك (diet ketogenic)، كه‌ ڕێجیمێكه‌ تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر خواردنى ئه‌و خۆراكانه‌ى كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ له‌ چه‌ورى و كه‌مى رَێژه‌ى كاربۆهێدرات، ئه‌و گۆشت و سه‌وزه‌ و هێلكه‌ى خواردووه‌ ڕێجیمێكى ساده‌ى به‌كارهێناوه‌ تا بارگرانێك نه‌خاته‌ سه‌ر بودجه‌ى خێزانه‌كه‌ی.

ماگى ئێستا زۆر باوه‌ڕى به‌ خۆى هه‌یه‌ بۆ باسكردنى چیرۆكى دابه‌زاندنى كێشى و ده‌ڵێت: "من ئێستا هه‌ست ده‌كه‌م كه‌ 15 ساڵ گه‌نجترم له‌ ته‌مه‌نى راستى خۆم و نازانم چۆن وه‌سفى خۆم بكه‌م هه‌ست ده‌كه‌م كه‌سێكى نوێم".

كيش

ماگى ویڵز له‌ دواى گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كه‌ى بۆ هاندانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ئاره‌زووى دابه‌زاندنى كێشیانن له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك وێنه‌ى خۆى بڵاوكردووته‌وه‌ و هاوكات ده‌ڵیت: "ئه‌گه‌رى هه‌بوو من هه‌موو ژیانم وه‌ك ته‌ماشاكه‌رێك ته‌واو بكردایه‌ به‌هۆى قه‌ڵه‌ویه‌كه‌مه‌وه‌، به‌ڵام ئێستا به‌شداریكه‌رم له‌ ژیانى خۆم و منداڵه‌كانم". 

كيش

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز