بێژه‌رێكی كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی: عێراق شوێنێكه‌ پڕیه‌تی له‌ نه‌وه‌ی مه‌یموونی سه‌ره‌تایی

زنجیره‌یه‌ك لێدوانی ده‌نگی ئه‌و بێژه‌ره‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

تاكر كارسۆن، بێژه‌ری كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی هاووڵاتیانی عێراق به‌ مه‌یمون ناو ده‌بات و ده‌ڵێت: عێراق شوێنێكه‌ پڕیه‌تی له‌ نه‌وه‌ی مه‌یموونی سه‌ره‌تایی، بۆیه‌ پێویستی نه‌ده‌كرد ئازا بكرێن.

ده‌زگای Media Matters زنجیره‌یه‌ك لێدوانی ده‌نگی ئه‌و بێژه‌ره‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ كارسۆن ده‌سته‌واژه‌ی ناشرین به‌رامبه‌ر به‌ چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌كاردێنێ.

له‌نێو تۆماره‌ ده‌نگییه‌كاندا كه‌ بۆ ساڵی 2008 ده‌گه‌رێته‌وه‌، تاكر دێته‌ سه‌ر باسی عێراق و ده‌ڵێت: عێراق شوێنێكه‌ پڕیه‌تی له‌ نه‌وه‌ی مه‌یموونی سه‌ره‌تایی، بۆیه‌ پێویستی نه‌ده‌كرد ئازاد بكرێن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هیچ هاوسۆزییه‌كم له‌ گه‌ڵ عێراقییه‌كاندا نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان كلینس بۆ ئاوده‌ست و چه‌نگاڵی خواردن به‌كار ناهێنن .

ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر عێراقییه‌كان وه‌كو مرۆڤ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن، له‌وانه‌یه‌ جه‌نگ به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ بگۆڕێت.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێران / رزگار