حه‌سه‌ن عه‌له‌وی: به‌غدا به‌ چوار ملیۆن بیانی پڕده‌بێ و له‌ جیاتی ووشه‌ی ئه‌ڵڵا خودا به‌كارده‌هێنن

به‌ پێی یاسایه‌ك له‌ماوه‌ی دووساڵدا

حه‌سه‌ن عه‌له‌وی، بیرمه‌ندو سیاسه‌تمه‌داری عێراقی له‌ لێدوانێكی ده‌نگیدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ له‌هه‌وڵدان بۆ په‌سندكردنی یاسایه‌ك كه‌ رێگا ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌ردانی شوێنه‌ پیرۆزه‌كانی عێراق و ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌وا ده‌توانن ره‌گه‌زنای عێراقی به‌ده‌ست بێنن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌م هه‌وڵه‌ی زیادكردنی شیعه‌ له‌ عێراق رێك له‌ كرده‌وه‌ی سه‌دام حوسێن ده‌چێت ئه‌و كاته‌ی بڕیاریدا له‌سه‌ر حیسابی شیعه‌، رێژه‌ی سوننه‌ له‌ عێراق به‌ پێدانی ره‌گه‌زنامه‌ به‌ فه‌ڵه‌ستنییه‌كان زیاد بكات.

ده‌شڵێت: به‌م یاسایه‌و له‌ماوه‌ی دووساڵی داهاتوودا به‌غدا به‌ سێ تا چوار ملیۆن بیانی پڕده‌بێ و له‌ جیاتی به‌كارهێنانی ووشه‌ی ئه‌ڵڵا، ووشه‌ی خودا به‌كارده‌هێنن، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئێرانییه‌كان.

سه‌رچاوه‌/ سۆمه‌ر نیوز

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار