سعوودیە: تۆمەتبارانی کەیسی کوشتنی "جەمال خاشقچی" راده‌ستى دادگا كراون

سعوودیە: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هیچ رۆڵێکی لەو کەیسەدا نه‌بووه‌

ئاژانسی هەواڵی "رویتەرز" بلاوى كرده‌وه‌، كه‌ ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی سعوودیە رایگەیاندوە، كه‌ تۆمەتبارانی کەیسی کوشتنی رۆژنامەنوس "جەمال خاشقچی" دراون بەدادگاو رەتیشیکردەوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هیچ رۆڵێکی لەو کەیسەدا هەبووبێت.

بەندەر محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنه‌كه‌ى سعوودیه‌ بە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکانی راگەیاندوە، حکومەت تۆمەتبارانی تاوانی کوشتنی خاشقچی لە سێی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوودا راپێچی دادگا کردوە و تا ئێستا سێ دانیشتن بۆ کەیسەکە کراوە.

وتیشى" ئەوان هیچ دەستێوەردانێکی نێودەوڵەتی قبوڵ ناکەن، چونکە ئەوە پرسێکی ناوخۆییە و رۆڵی نێودەوڵەتی وەک دەستێوەردان لە کاروباری دادگاکان لەقەڵەم دەدەن.