نه‌خۆشی تالاسیما.. هۆكار و نیشانه‌كانی بزانه‌

كه‌م خوێنی له‌ته‌مه‌نی سێ مانگیه‌وه‌

 زۆر گرنگه‌ ئاگاداری منداڵه‌كه‌ت بیت ، چونكه‌ تالاسیما یه‌كێكه‌ له‌نه‌خۆشیه‌ بۆماوه‌ییه‌كانی خوێن كه‌ كه‌سی تووشبوو توانای ئاسایی دروستكردنی خوێن له‌ده‌ست ده‌دات و به‌درێژایی ژیانی پێویستی به‌وه‌رگرتنی خوێن هه‌یه‌.

تالاسیما له‌رێگه‌ی هێڵه‌كانی باوانی هه‌ڵگره‌وه‌ ده‌گوزارێته‌وه‌، ئه‌وه‌ ته‌نیا هۆكاره‌ بۆ تووشبوون به‌ تالاسیما.

نیشانه‌كانی نه‌خۆشی تالاسیما:

- كه‌م خوێنی له‌ته‌مه‌نی سێ مانگیه‌وه‌ تاكۆتایی ژیانی.

- هه‌ڵاوسانی سپڵ و جگه‌ر.

- نه‌رمبوونی ئێسك و هه‌ڵوه‌رین و شكان.

- گۆڕانی ڕه‌نگی پێست بۆ خۆڵه‌مێشی به‌هۆی  نیشتنی مادده‌ی ئاسن.

- گه‌وره‌بوون و له‌كاركه‌وتنی دڵ.

- سستی و له‌كاركه‌وتنی جگه‌ر و گورچیله‌كان.

- تووشبوون به‌ شه‌كره‌ و كه‌می ڕژێنی غوده‌.

- كاریگه‌ری ده‌روونی و گۆشه‌گیری.

- لاوازبوونی سیستمی به‌رگری له‌ش و تووشبوونی هه‌وكردنی به‌رده‌وام.

سه‌رچاوه‌/ ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی 

وه‌رگێران و داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران