هونه‌رمه‌ند ئازاد مه‌خمووری : یادگاریه‌كانم، هه‌وێنن بۆ جوانترین تابلۆكانم

هونه‌رمه‌ند (ئیسماعیل كویستانی) پاڵپشت و هاوكارم بووه‌

دیمانه‌/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

هونه‌رمه‌ند ئازاد مه‌خمووری یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌توانیویه‌تی له‌ چه‌ندین بواری هونه‌ری و په‌روه‌رده‌و فێركردا سه‌ركه‌وتووانه‌ كار بكات هونه‌ری" فۆتۆ" ده‌روازیه‌یك بووه‌ بچێته‌ ناو له‌ جیهانی هونه‌ر هه‌رئه‌وه‌ش بۆته‌ هه‌وێنی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ست به‌ كاری هونه‌ری شێوه‌كاری بكات نیگار تابلۆ بكات ،بۆده‌ربرینی ناسۆرییه‌كانی ژیانیش جگه‌ له‌ تابلۆكانی نووسینش به‌شێك بووه‌ به‌ ژیانی به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له‌ كارو چالاكییه‌كانی به‌ چه‌ند پرسیارێك به‌سرمان كرده‌وه‌.

* سه‌ره‌تا پێمان باش بوو خوێنه‌رانمان به‌ ژیانی هونه‌ری وئاسایی خۆت ئاشنا بكه‌یت.

- ناوم (ئازاد رحمان عومه‌ر)ه‌  ناسراوم به‌(ئازاد مخمووری) ،سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریم به‌ هونه‌ری( فۆتۆ) ده‌ستم پی كرد، واته‌ له‌ نێوان ساڵانی 1983 و 1984 له‌شاره‌ خنجیلانه‌كه‌م له‌ قه‌زای مخموور ئه‌وكات له‌گه‌ڵ برای هونه‌رمه‌ندم كاكه‌ (ئیسماعیل كوێستانی) كارم ده‌كرد، ده‌توانم بڵێم ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ك بوو بۆمن كه‌منی ئاشنای هونه‌ری فۆتۆ كرد، سه‌ره‌تا بۆ بژیوی  ژیانم  به‌كارم ده‌هێنا و كارم ده‌كرد ، پاشان له‌گه‌ڵ  كاك ئیسماعیلی برام ده‌ستمان كرد به‌داهێنا و جوانكاری له‌ هونه‌ری فۆتۆدا كرد ئه‌و كات ،  فیستڤاڵی وه‌زشی له‌ مخموور هه‌موو ساڵێك بۆ قوتابخانه‌كان ئه‌نجام ده‌درا ، ئێمه‌ سه‌رجه‌م وێنه‌ كانمان تۆمار ده‌كرد به‌( ڤیدیۆ  و فۆتۆ ) .

تا ئێستا 5 پیشه‌نگه‌ی تایبه‌تی خۆم كردۆته‌وه‌  تایبه‌ت به‌هونه‌ری فۆتۆ زیاتر له‌ 20 پیشه‌نگه‌ی فۆتۆی هاوبه‌ش به‌شداریم كردوه‌ له‌ ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان  هه‌رچه‌نده‌ ، زۆر له‌ وێنه‌گران ئه‌و هونه‌ره‌ وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ بژیوی ژیانی رۆژانه‌ یان به‌كاری ده‌هێنن،به‌ڵام  ، من له‌ هه‌ردوو رووه‌وه‌ رۆلی خۆم تیدا ده‌بینم ، به‌س ایه‌نه‌ هونه‌ریه‌ كه‌ زیاتر من كاتێك به‌ چاوی كامیراكه‌م وێنه‌ك ده‌گرم وه‌مافی ته‌واو به‌ وێنه‌كه‌ ده‌ده‌م ، ئه‌و كات دڵم زیاتر ئاسووده‌ ده‌بێت ، تا ئێستا كارده‌كه‌م خاوه‌نی وێنه‌گری (شانۆ)م له‌هه‌ولێر دوای ده‌وامی  فه‌رمی قوتابخانه‌ له‌ستۆدیۆیه‌كه‌م كار ده‌كه‌م.

ktv

* زۆرێك له‌ هونه‌رمه‌ندان شێوازێكی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌، به‌رێزتان شێوازێكی كاركردنت تایبه‌ت به‌ خۆت هه‌یه‌؟

- بێگومان هه‌رهونه‌رمه‌ند شێوازی كار كردنی جیاوازه‌ ،له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكی تر له‌رووی به‌كارهێنانی ره‌نگ و كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به‌ وێنه‌كێشان، هه‌ریه‌ك و به‌شێوازیك كار ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ حه‌زو ئاره‌زوو خۆی بگونجێت منیش وه‌كو زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌ شێوه‌كاره‌كان شێوازیكی تایبه‌تم هه‌یه‌ له‌ كاركردن من زیاتر به‌ گرافیك كارده‌كه‌م له‌سه‌ر ماده‌ی پێلت و نوحاس تابلۆ كان ده‌كێشم  زیاتر له‌ 70 تابلۆم له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ هه‌یه‌، له‌پیشانگایه‌كان دا نمایش كردوه‌.

تا ئێستا 4 پیشانگه‌ی شێوه‌كاریم تایبه‌تم  كردۆته‌وه‌ وه‌ زیاتر له‌25 پیشانگه‌ی ، هاو به‌ش به‌شداربوومه‌ به‌تایبه‌تی پیشانگه‌ی ساڵانه‌ی  مامۆستایانی هونه‌ری ، ئه‌ندام كارای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانم  ،ئێستا  مامۆستای هونه‌رم له‌ یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌كانی شاری هه‌ولێر.

ktv

* كه‌مامه‌ تابلۆت بۆته‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌می ناساندن و ده‌سپێكی هونه‌ریت ؟

-زۆربه‌ی تابلۆكانم ره‌نگدانه‌وه‌ی باشیان هه‌بووه‌ له‌ نێو هونه‌رمه‌ندان و هاورێكانم هه‌ر كارێكی گرافیك ببینن راسته‌وخۆ ده‌زانن كه‌ ئه‌مه‌كاری  ئازاد مخمووریه‌ بۆیه‌ ناتوانم تابلۆیه‌كی دیار كراو ده‌ست نیشان بكه‌م،چونكه‌ زۆربه‌ی تابلۆیه‌كان ئاستێكی هونه‌ری باشیان هه‌بووه‌ له‌ ناساندنی من.

*پیكاسۆی هونه‌رمه‌ند ده‌ڵێت : تابلۆ رێگایه‌كی تره‌ بۆ نووسینی یادگارییه‌كان ، تاچه‌ند ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ لای تۆ ره‌نگیداوه‌ ته‌وه‌ ؟

-به‌ڵی زۆر راسته‌ زۆرجار ده‌بینین هونه‌رمه‌ندێك  ژماره‌یه‌ك تابلۆ نمایش ده‌كات یه‌ك له‌و تابلۆیانه‌ ،راسته‌وخۆ گورزارشت له‌ ژیانی هونه‌رمه‌نده‌ كه‌ ده‌كات ، منیش له‌و رووه‌وه‌ بێبه‌ش نیم،  هه‌ندێ له‌ یادگاریه‌كانم ،بۆنته‌ هه‌وێنی جوانترین تابلۆكانم .

* كێن ئه‌وانه‌ی هاوكارو پاڵپشتی تۆ بوون؟

بۆ هه‌میشه‌ برای هونه‌رمه‌ندنم (ئیسماعیل كویستانی) به‌ پله‌ی یه‌ك هه‌مووكات پاڵپشت وهاوكارم بووه‌ ئه‌ویش خه‌ریكی كاری هونه‌ری شێوه‌كاری و گۆرانی ووتنه‌ هیوای ته‌مه‌ن دریژی بۆ ده‌خوازم وه‌ دوای ئه‌و هونه‌رمه‌ندانی مخموور مامۆستایان (جمال جمیل  و جمیل سنجاوی و كاك بختیار پاڵانی .. هه‌روه‌ها ،  زۆر به‌ی هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێریش هانده‌رم بوون  به‌تایبه‌تی مامۆستایانی هونه‌رمه‌ند (جه‌وهه‌ر محه‌مه‌د و فیسه‌ڵ عوسمان و عه‌بدولعه‌زیز پیرداود) چه‌ندانی تر ...

ktv

* ئاستی هونه‌ری شێوه‌كاری له‌ كوردستان چۆن ده‌بینی؟

سوپاس بۆ خوا هونه‌ری شێوه‌كاری له‌ كوردستان له‌ ئاستێكی زۆر باش ده‌بینم چونكه‌ ئێستا وه‌كو ساڵانی رابردوو نیه‌ ، له‌ زۆر به‌ی شارو شارۆچكه‌كان په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كان كراوه‌ته‌وه‌  ، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ بووه‌ بۆ پێگه‌یاندنی كادری هونه‌ری زۆر باش.

* به‌رێزتان له‌ بواری نووسینیش جێ په‌نجه‌تان دیاره‌ ئه‌گه‌ر بكرێت ئاماژه‌ به‌و لایه‌نش بده‌یت؟

نووسین بواریكی تره‌  ، وه‌ ده‌توانین بڵیین شانۆیكی تره‌ ، له‌ ژیانی من  له‌ كاتی نووسینی  بابه‌تێك ده‌نوسم به‌سه‌دان ووشه‌ له‌ دڵ و ده‌روونم په‌نكی خواردوه‌ له‌رێگه‌ی نوسینه‌وه‌ ده‌ری ده‌بڕم منیش له‌و بواره‌دا زیاتر له‌ 700 نووسین و بڵاوكراوه‌م له‌ رۆژنامه‌و  گۆڤاره‌كان هه‌یه‌  ، كه‌  زیاتر بابه‌تی په‌روه‌رده‌یی و هونه‌رو سایكۆلۆژی وكۆمه‌ڵایه‌تی له‌خۆ ده‌كریت.

ktv

* چۆن  (هاوێنه‌ی كامێرا ،  تابلۆ  ، قه‌ڵه‌م)  پێناسه‌ ده‌كه‌یت؟

هاوێنه‌ی كامێرا، ئه‌و چاوه‌ كراوه‌  بۆ بینینی ، راستیه‌كان بۆ هه‌میشه‌ داناخرێت.

تابلۆ ، ره‌نگدانه‌وه‌ ، دڵ و ده‌روونی هونه‌رمه‌ندێكه‌ بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی نموونه‌ش ئه‌وژینگه‌ی تێدا ده‌ژی وه‌كو ئێمه‌ی كورد به‌هه‌زاران كاره‌ساتمان بینیوه‌ هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت له‌رێگه‌ی تابلۆكه‌ی مه‌رگه‌ساته‌كان بگه‌ینێته‌ هه‌موو جیهان.

قه‌ڵه‌م  ئه‌و ،زمانه‌ ،بێ ده‌نگه‌یه‌  بۆ هه‌میشه‌  له‌ دواندن  به‌رده‌وامه‌.

ktv

* پرۆژه‌ی داهاتووت چیه‌؟

-ئێستا خۆم  ئاماده‌كه‌م  بۆ كردنه‌وه‌ی پیشه‌نگه‌یه‌كی  شێوه‌كاری تایبه‌ت به‌ وێنه‌ی شاعیرانی كورد به‌شێوازێكی تری ناوازه‌  كه‌له‌ له‌سه‌ر دار  ده‌بێت.

* سوپاس بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به‌ ئێمه‌تان به‌خشی.

-منیش زۆر سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌.